عەقید سێباستیان: مام جەلال سەركردەیەكی گەورەی نیشتمانیی بوو
جیهان 01:06 PM - 2025-10-16
سەرۆك جەلال تاڵەبانی
سەردانی عەقید سێباستیان بۆ مەزاری سەرۆك مام جەلال
ئەمڕۆ 16ی 10ی 2025، عەقید سێباستیان كلینك فەرماندەی هێزی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و مقدم تۆماس ڤۆڵكەر راوێژكاری كلتوری هێزی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێم، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال یان كرد و لە لایەن باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، یوسف زۆزانی و ئەندامانی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پێشوازیكران.
دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا، عەقید سێباستیان لە دەفتەری یادەوەرییەكاندا بەڕێزەوە باسی لە پەیوەندیی بەهێزو لە مێژینەی سەرۆك مام جەلال و دەوڵەتی ئەڵمانیا كرد، فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێم بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵی مام جەلال كرد وەك سەركردەیەكی گەورەی نیشتمانیی كە هەوڵی زۆریدا بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان لە ناو گەلانی عیراقدا، ئەمەش بە لای ئێمەوە خاڵی سەركەوتن و دیبلۆماسییەتی سەرۆك مام جەلال- ە لە عیراقی نوێدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

