کاندیدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کوژرا
عیراق 09:51 AM - 2025-10-15
اندبندت عربیە
سەفا حوسێن یاسین عەبدوڵڵا مەشهەدانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی10ی2025، سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و یەکێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ، لە ناوچەی تارمییەی باکوری بەغداد کوژرا.
رووداوەکە لە کاتی گەڕانێکی مەیدانیی مەشهەدانی رویدا، کاتێک بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقییەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی، ئەمەش یەکەم حاڵەتی تیرۆرکردنە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا.
سەفا حوسێن یاسین عەبدوڵڵا مەشهەدانی کاندیدی ژمارە 26 بوو لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سەروەری، کە هاوپەیمانییەکی سوننەکانی عیراقە و خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

