لەزانکۆکانی عیراق جگەرە کێشان قەدەغەکرا
عیراق 07:49 PM - 2025-10-13
رۆژنامەی خلیج
قەدەغەکردنی جگەرە کێشان
وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرە کێشانی لەتەواوی
زانکۆ و پەیمانگاکان دەرکرد و هەر کەسێکیش پابەند نەبێت سزا دەبێت.
لەنوێترین بڕیاریدا وهزارهتی
خوێندنی باڵای عیراق گشتاندنی کردووە بۆ تەواوی زانکۆ و پەیمانگاکان کە بە هەموو شێوەیەک
جگەرەکێشان قەدەغەیە و هەر کەسیش پابەند نەبێت لەنێوان 10 بۆ 25 هەزار دینار سزا دەدرێت.
لە بریارەکەدا
ئاماژە بەوەشدراوە: بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەکێشان مامۆستا و فەرمانبەران و
خوێندکارانی زانکۆ دەگرێتەوە و ئامانجی بڕیارهكهش تەنها دروستكردنی ژینگهیهكی
زانكۆیی تهندروست و پاك و بێ دوكهڵ و كهمكردنهوهی كاریگهرییه نهرێنییهكانە
لهسهر كۆمهڵگهی ئهكادیمی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

