مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری پاڵپشتی دامەزراوەی ڤیژن دەکات
مەڵتی میدیا 02:14 PM - 2025-10-13
PUKMEDIA
وەفدی مەکتەبی راگەیاند و هۆشیاری لە سەردانی دامەزراوەی ڤیژن
وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی-ی كرد و ده‌ستخۆشییان له توێژینه‌وه‌و چالاكییه زانستییه‌كانیان كرد..
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 13/10، وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری به سه‌رپه‌رشتیی شوان كابان و د.عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا یاریده‌ده‌رانی لێپرسراوی مه‌كته‌ب و تانیا كه‌مال لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان و چێنه‌ر نه‌وزاد ره‌ئوف لێپرسراوی كارگێڕیی ئۆفیسی مه‌كته‌ب و ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژییان له شاری سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن عه‌دنان عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی ڤیژن و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بۆردی دامه‌زراوه‌كه‌وه پێشوازیی گه‌رمیان لێكرا.
له‌دیدارێكدا وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب سڵاو و پاڵپشتیی هه‌ڤاڵ عیماد ئه‌حمه‌د لێپرسراوی مه‌كته‌ب و هه‌ردوو بۆردی راگه‌یاندن و هۆشیاریی مه‌كته‌بیان به دامه‌زراوه‌كه گه‌یاند و ده‌ستخۆشیی ئه‌و چالاكییه زانستی و توێژینه‌وانه‌یان لێ‌كردن كه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه خزمه‌ت به پرۆسه‌كانی چاكسازی ده‌كه‌ن له ژیانی كارگێڕی و ده‌وڵه‌تداریدا، به‌ڵینیشیان به دامه‌زراوه‌كه دا كه له رووی راگه‌یاندن و رووماڵكردنی چالاكییه‌كانیانه‌وه درێغی نه‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا لێپرسراوی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن سوپاسی هه‌ڵوێست و پاڵپشتیی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیارییان كرد‌و خۆشحاڵ بوو كه هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان و پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ر بۆشاییه‌كی كار‌و چالاكیی زانستی كه ببێته مایه‌ی به‌ڕێوه‌بردنێكی باشتری كاروباری هه‌رێمه‌كه به‌گشتی و سنوره‌كه به‌تایبه‌تی.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا به‌شه جیاجیاكانی دامه‌زراوه‌كه بهسهركرایهوهو چه‌پكه گوڵی پاڵپشتیی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیارییش پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌كه كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

