ژمارە (20)ی نوێبوونەوە بڵاوكرایەوە
مەڵتی میدیا 04:14 PM - 2025-10-12
نوێبوونەوە
گۆڤاری نوێبوونەوە
نوێبوونەوە کەگۆڤارێكی سیاسی، كەلتوری دوومانگانەیە
و ، مەكتەبی راگەیاندن هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەكات، ژمارە 20ی
کەوتە بەردیدی خوێنەرانی
ئەم ژمارەیەی گۆڤاری
نوێبوونەوە كە بریتییە لە ژمارە (20) كۆمەڵێك بابەتی گرنگی لەخۆگرتووە لەوانە:
مێژووی زارەكی و
سێ نامەی بڵاونەكراوەی مام جەلال. ئەم بابەتەی د. ئیسماعیل مەهابادی بریتییە لە گێڕانەوەی
حیكایەتی پەیوەندنی مام جەلال لەگەڵ یەكێك لە دۆستە دێرینەكانی كە ناوی مەلا قادرە
لە گوندی زووران و سێ نامەی مام جەلالی لای خۆی پاراستووە كە لێرەدا بڵاوكراونەتەوە.
سووڕی ژیانی حزبەكان
و هۆكارەكانی بەردەوامبوونیان. لێكۆڵینەوەیەكی محەمەد فاتیح-ە، بەشێوەیەكی گشتی
باس لە پێویستی بوونی حزب و هۆكارەكانی بەردەوامبوونی
دەكات. *تەیب جەبار: شیعر هونەرێكی قورسە و بە هەموو كەسێ ناوترێ و نانووسرێ.
گفتوگۆی ئەم ژمارەیەیە و لە سێ تەوەردا محەمەد كەریم كۆمەڵێ پرسیاری ئاراستەی شاعیر
و ئەندازیار تەیب جەبار كردووە، ئەویش بەوردی و كورت و پوخت وەڵامی پرسیارەكانی
داوەتەوە و رای خۆی لەبارەیانەوە خستۆتەڕوو.
دۆسێ، جینۆسایدی ئێزدیان. دۆسێی ئەم ژمارەیەیە و
چوار بابەتی لە خۆگرتووە كە بریتین لە: رامانێك لەبەردەم تاوانی جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا،
تەها سلێمان/ جینۆساید و هۆكاری دووبارەبوونەوەی، نموونەی ئێزدییەكان، فەرمان حسێن
دەروێش/ یەكەم راپۆرتی UN سەبارەت بە جینۆسایدی ئێزدیان/ چەردەیەك لەبارەی
داعشەوە، دۆسێكە بەگشتی كۆمەڵێك زانیاری وردی تێدایە سەبارەت بە جینۆسایدی ئێزدیان
لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە كە ئەم جینۆسایدە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە
بە رەسمی ناسێنراوە.
ئەو تۆ نییە، كەواتە؟ رێز لە سنووری ئەوانیتر
بگرە، پێش زانینی سنووری تایبەتی خۆت، تانیا میرزا كورد، باس لە ژیانی تایبەتی و پێویستی
پاراستنی سنوورەكانی دەكات، ئەوەش دەخاتەڕوو چی ژیانی تایبەتیی كەسەكانە و نابێ
سنووری ببەزێنرێت و چی ژیانی تایبەتی نییە، كاریگەریی زیرەكیی دەسكرد لەسەر ژینگە،
فەیسەڵ عەلی، باس لەوە دەكات دوای هاتنە كایەی زیرەكیی دەسكرد ژینگە چی بەسەر دێت؟،
ناوچە دێرین و گەشتیارییەكانی كوردستان، دۆڵی شاورێ بە نموونە، راپۆرتێكی چنار عەزیزە،
باسی دۆڵی شاورێ دەكات لە رووی مێژوویی و گەشتیارییەوە.
هاوکات، ئەم
ژمارەیەی نوێبوونەوە ئەم بابەتانەشی لەخۆگرتووە:
ئۆشۆ: مەدیتەیشن
چییە؟ رۆشنبیری ئەندامی و رۆشنبیری تەقلیدی، لە عەرەبییەوە، یاسین عومەر/ بەرجەستەكردنی
واقیعی باو لە گێلە پیاو و برایم زەبۆكدا، خدر ئیبراهیم خدر/ چما تۆیش نووسەریت؟
خوێندنەوەی كتێبی ئەدەبی ڕووسی، بەختیار حەمەسوور/ هەروەها لە گۆشەی (پەیكەرێك لە
وشە)دا لەسەر بەرگی دواوە، چیرۆكی شەهیدی سێدارە جەلال عەلی عەبدوڵڵا باسكراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

