سەرۆک بافڵ: زانکۆی سلێمانی جێی شانازیمانە
کوردستان 05:30 PM - 2025-10-10
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق پیرۆزبایی لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەم دەستکەوتە گرنگە زانستییە کە بۆ جاری دووەمە زانکۆی دایک بەدەستی دەهێنێت مایەی خۆشحاڵیی هەموو لایەکمانە.
دەقی پەیامەکە..
لە دڵەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرۆک، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆی سلێمانی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق.
ئەم دەستکەوتە گرنگە زانستییە کە بۆ جاری دووەمە زانکۆی دایک بەدەستی دەهێنێت مایەی خۆشحاڵیی هەموو لایەکمانە و شانازییەکی دیکەیە بۆ سلێمانی.
بەڵێنتان پێدەدەم وەک هەمیشە لەگەڵتانبم بۆ پێشخستنی زانکۆی سلێمانی، چونکە ئێوە بە ئاستە بەرزەکەتان سەری ئێمەتان بەرزکردووەتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

