قوباد تاڵەبانی: ئامانجمانە لەهەولێر یەکێتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات
کوردستان 09:07 PM - 2025-10-07
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای یەکێتی بۆ هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی
لیژنەی باڵای یەکێتی بۆ هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر دووپاتی کردەوە:" ئامانجمانە
لەم هەڵبژاردنەدا لە پارێزگای هەولێر یەکێتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات".
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای یەکێتی بۆ هەڵبژاردن لە پارێزگای
هەولێر جەختی کردەوە کە دەبێت هەموو هەڤاڵێکی یەکێتی بە گوڕوتینێکی زیاتر لە هەر
کاتێکی دیکە هەوڵ بدات زۆرترین دەنگدەر بۆ یەکێتی کۆبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: یەکێتی دەیەوێت ئەو پرۆسەیەی چەند ساڵێکە دەستی پێکردووە
بۆ چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بە هێزێکی زیاترەوە بە کۆتایی
بگەیەنێت و رێگری بکات لە کێشە دروستکردن و قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

