مەكتەبی سیاسی: ئومێدەوارین ئێزدییەكان رۆژە سەختەكان تێپەڕێنن
کوردستان 08:29 PM - 2025-10-05
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ( جەمایێ) ئێزدییەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدیانی كوردستان و جیهان دەكات و رایدەگەیەنێت: ئومێدەوارین ئێزدییەكان رۆژە سەختەكان تێپەڕێنن.
دەقی پەیامەكە:
بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ( جەمایێ) ئێزدییەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین
ئومێدەوارین لە سایەی كەشێكی پڕ لە ئارامیدا ئێزدییەكانی كوردستان گشت سروتەكانی ئەم جەژنەیان ببەن بەڕێوە و رۆژە سەخت و پڕ لە نەهامەتییەكانیان تێپەڕێنن و شەنگال و ناوچەكانی زێدی باو و باپیرانیان باشتر ئاوەدانبكرێتەوە و ژیانێكی پڕ لە خۆشی و ئاسودەیی بەرنە سەر.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

