46 تۆمەتبارى کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان دەستگیرکران
عیراق 07:46 PM - 2025-10-04
PUKMEDIA
کارتى بایۆمەترى دەنگدان
ئەمڕۆ شەممە 4ى10ى2025 دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکردنی (46) کەس کە تۆمەتبارن بەکڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان و دەستبەسەرداگرتنی (1841) کارتیشى لەچوار پارێزگا راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەبەوەکراوە: مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە پشتبەستن بە کاری هەواڵگری ورد، ئۆپراسیۆنی ئەمنی جیاوازیان لە پارێزگاکانی (بەغدا، ئەنبار، نەینەوا، و رۆژئاوای نەینەوا) ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا (46) تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە تێوەگلاون لە کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان.
ئەوەشخراوەتەڕوو: دەست بەسەر (1841) کارتی دەنگدان گیراوە، هاوکات سەرجەم تۆمەتباران و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کارامە کراون، بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرنەبەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

