حزبە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا: سەرۆک مام جەلال سیاسییەکی کاریگەری عیراق بوو
کوردستان 04:59 PM - 2025-10-04
راگەیاندنی هاوکاری هێزە پارتەکانی سیاسی کورد لە ئەڵمانیا
لۆگۆی هاوکاری هێزە پارتەکانی سیاسی کورد لە ئەڵمانیا
نۆ حزبی کوردستانی لە ئەڵمانیا بەیاننامەیەکیان بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەداوە: سەرۆک مام جەلال سیاسییەکی کەریگەری عیراق و شانازی نەتەوەیەک بووە.
ئەمڕۆ 4ی 10ی 2025 نۆ حزبی دیموکراتخوازی ئەڵمانیا
بەیاننامەیەکیان بۆ کۆچی دوایی مام جەلال بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە: مام جەلال
هەموو تەمەنی خۆی بۆ ڕزگاری کوردستان و ڕزگاری گەلی کورد تەرخان کردبوو، سیاسەتمەدارێکی
ژیر و کاریگەر و خاوەن دیدگایەکی گەورە بوو بۆیە بەدڵێکی خەمناکەوە یادی مام جەلال
دەکەین و ڕێز لە گەشەکردنی دەگرین.
لەبەیاننامەکەدا باسیانلەوەشکردووە: مام جەلال
تێکۆشەرێکی بێ وێنە بووە و یەکێک بووە لە سەرکردە گەورەکانی کوردستان، کە ماندوونەناسانە
کاری بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان کردووە، هەروەها لەگەڵ شۆڕشی نوێ زەمینەی
بۆ خەباتێکی نوێی باشووری کوردستان خۆش کرد و ڕۆڵی سەرەکی بینی لە دروستکردنی عێراقێکی
فیدراڵی، کە مافەکانی گەلی کوردی لە دەستوری عێراقدا زامن کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

