پارێزگاری کەرکوک: هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكرێتە وێستگەیەک بۆ بونيادنانی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش

کوردستان 10:53 AM - 2025-10-03
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک ماڵپەڕی پارێزگای کەرکوک

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک

کەرکوک

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک داوا له‌ هاووڵاتیانی شارەکە ده‌كات بانگەشەى هەڵبژاردن بكه‌ن به‌ ده‌رفه‌تێک بۆ كێبڕكێی شه‌ريفانه‌ و پەیامێکی هۆشيارانه‌ بگەیەنن كه‌ گوزارشت لە هيوا و ئاواتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شارەکە بکات و دەشڵێت:"با ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكه‌ين به‌ وێستگه‌یه‌ک بۆ بونيادنانی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش، كه‌ لێكگه‌يشتن و هاوكاریی تیادا زاڵبێت".

پارێزگاری کەرکوک لە پەیامێکیدا بەبۆنەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنەوە داوای کرد: با ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكه‌ين به‌ وێستگه‌یه‌ک بۆ بونيادنانی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش، كه‌ لێكگه‌يشتن و هاوكاریی تیادا زاڵبێت، ئه‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵايه‌تی و ئاسايش و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ پته‌و بكات كه‌ به‌ده‌ست هاتووه‌ و كه‌ركوک به‌ره‌و بووژانه‌وه‌يه‌كی ئابووری و پيشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان ببات، كۆتایی به‌ ساڵانێک لە قه‌يران و ئاسته‌نگه‌كان بهێنێت.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک راشیگەیاندووە" پاراستنی يه‌كڕيزی كۆمه‌ڵايه‌تى و رێزگرتن لە يه‌كدى گرنگە‌، چونكه‌ شكۆی كه‌ركوک بەندە بە‌شكۆی پێكهاته‌کانیەوە و يه‌كڕيزيی نهێنی هێز و سه‌رچاوه‌ی بووژانه‌وه‌ی شارەکەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە  بانگەشەی هەڵبژاردن لە یەكەم چركە ساتی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێكرد و لە 9ی تشرینی دووەم واتا 48 سەعات پێش دەنگدانی گشتی ڕادەگیرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە