ئەدهەم بارزانی: کەلێنی نەبونی سەرۆک مام جەلال پڕناکرێتەوە
کوردستان 09:05 PM - 2025-10-02
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
ئەدهەم بارزانی لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی
سەرۆک مام جەلالدا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: "سەرۆک مام
جەلال بۆشاییهكی گهورهی له كاری دهوڵهتی و سیـ،ـاسیدا لە ناوچەکەو
عیراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان دروست كردووە، کە بێگومان تائێستا نەتوانراوە
ئەو کەلێنە پڕبکرێتەوە".
دەقی پەیامەکە ...
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان..
لەهەشتەمین ساڵیادی كۆچیدوایی سەرۆک کۆماری
پێشوتری عێراق بەرێز مام جەلال تاڵەبانیدا، یادی سهركردهیهكی خهباتگێڕ دهكهینهوه
كه كۆچكردنی بۆشاییهكی گهورهی له كاری دهوڵهتی و سیـ،ـاسیدا لە ناوچەکەو
عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان دروست كردووە، کە بێگومان تائێستا نەتوانراوە
ئەو کەلێنە پڕبکرێتەوە."
وەک لای هەموان ئاشکرایە، لهناو كێشهو
ئاڵۆزییهكانی ئهمڕۆدا له عێراق و ناوچهكه زیاتر له ههموو كاتێك ههست به
بۆشایی نەبوونی مام جهلال تاڵەبانی دهكرێت."
بەبۆنەی ئەم یادەوە جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی
لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو و جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان و سەرجەم لایەنگرو ئەندامانی حزبەکەیان دەکەم و جێگای کۆچکردوو بەهەشتی
بەرین بێت."
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢-١٠-٢٠٢٥
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

