باڵیۆزی کۆماری چیک: سەرۆک مام جەلال پێگەکەی بۆ خزمەتی گەلەکەی بەکاردەهێنا
کوردستان 06:08 PM - 2025-10-02
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
باڵیۆزی کۆماری چیک لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال
ئەمڕۆ 2-10-2025 یان شنیادۆف باڵیۆزی کۆماری چیک لە عیراق، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-ی کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال-ەوە بەگەرمی پێشوازیلێکرا.
لەو سەردانەدا ، یان شنیادۆف باڵیۆزی چیک لە عیراق، لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە رێزەوە باسی لە کاریزمای سەرۆک مام جەلال کرد لە عیراقی نوێدا وەک سەرکردەیەکی باڵای نیشتمانیی کە رۆڵی گەورەو کاریگەری هەبوو لە دروستبوونەوەی پردی پەیوەندی نێوان کۆماری چیک و دەوڵەتی عیراق، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەبوو کە سەرۆک مام جەلال پێگەکەی بەکاردەهێنا بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلانی وڵاتەکەی لەدوای رووخانی رژێمی بەعس.
لای خۆیانەوە، مەکتەبی سکرتارییەت، بەگرنگی و بایەخەوە لە سەردانەکەی باڵیۆزی کۆماری چیک لە عیراق-یان رووانی و پەیوەندی پتەوی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری چیک یان بەگرنگ و بە بایەخ لە قەڵەمدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

