لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ کەمپی زانکۆی سلێمانی نوێ دەکرێتەوە
کوردستان 10:43 PM - 2025-10-01
PUKMEDIA
نوێكردنەوەی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی
لەسەر راسپاردە و بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەسەرپەرشتی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی لەلایەن كۆمپانیای ئانزۆوە نوێدەكرێتەوە.
لەبەرامبەر ئەو كارەشدا د.كۆسار محەمەد عەلی، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، وێڕای سوپاس و دەستخۆشی بۆ ئەو كارانەی، كە كۆمپانیاكە ئەنجامیداوە، هاوكات بە كارێكی ناوازەی وەسفكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
لەو بارەیەشەوە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەنجدەر مەحمود ِاگری كۆلێژی پزیشكیی ددان و سەرپەرشتیاری نوێكردنەوەی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: لە 70% ی كەمپی كۆن نوێدەكرێتەوە، كە خۆی لە دەروازەی زانكۆ و سیستمی ئاوی زانكۆ و رووپۆش كردنەوەی باڵەخانەكان و بایەخدان بە باخچە و سەوزایی و شوێنی حەوانەوە بۆ خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایاندا دەبینێتەوە .
وتیشی: بڕیارە لە رۆژی 23ی تشرینی یەكەمی 2025 و لە یادی 57 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانیدا پڕۆژەكە پێشكەش بە شاری سلێمانی و مامۆستایان و خوێندكاران بكرێت.
لەلایەن خۆشییەوە، وەرزێر سەروەر، نوێنەری كۆمپانیای ئانزۆ رایگەیاند: كاری نوێكردنەوەكە لە 20ی ئابی 2025 دەستیپێكردووە، زۆربەی بەشە سەرەكییەكانی كۆلێژەكانی گرتووەتەوە، وتیشی: بڕیارە لە كۆتایی مانگی 10 كاری نوێكردنەوەكە بە كۆتابێت.
شایانی باسە، كۆمپانیای ئانزۆ، كە د. هاوڕێ شێخ دارۆ خاوەندارێتی دەكات، هەڵدەستێت بە نوێكردنەوەی سەرجەم بەش و باخچەی سەرەكی و باڵەخانەی كۆلێژەكانی كەمپی كۆنی زانكۆی سلێمانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

