بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دوو تەقەکەری دەستگیرکرد

کوردستان 08:45 PM - 2025-09-30
تۆمەتبار راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی

تۆمەتبار

ئاسایشی سلێمانی

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بە کەمتر لە 24 سەعات دوو تەقەکەرەکەی گەڕەکی (شێخ محی الدین)یان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا ئاماژەی بەوەکردووە: هێزەکانیان توانیویانە دوو کەس بەتۆمەتی تەقەکردن لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی (شێخ محی الدین) دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر دوو چەکی بێمۆڵەتدا کە تاوانەکەیان پێئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسلەوەشکراوە: دوو تۆمەتبارەکە لە شەوی ٢٠٢٥/٩/١٨ تاوانەکەیان ئەنجامداوە و لەئێستادا بەپێی مادەی ٣١/٤٠٥ ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە