گۆڵبژێرێک لە نووسینەکانی عیماد ئەحمەد بڵاودەکرێتەوە
مەڵتی میدیا 02:02 PM - 2025-09-27
کوردستانی نوێ
گۆڵبژێرێک لە نووسینەکانی عیماد ئەحمەد
ئەمڕۆ
27ی9ی2025، گۆڵبژێرێک لە نووسینەکانی عیماد ئەحمەد، کە پێنج کتێب بەهەردوو زمانی
کوردی و عەرەبی لە خۆدەگرێت، لەمەراسیمێکدا رێوڕەسمی بڵاوکردنەوە و ناساندنی بۆ
کرا.
لەمەراسیمەکەدا
عیماد ئەحمەد ئەندامى مەکتەبى سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: سەرەتای نوسینم دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قۆناغی
خوێندنم لەساڵی 1973، دواتر بەردەوام بووم و چالاکی جۆراوجۆرم هەبوو لەخوێندنگە،
دواتر لەشاخیش هەر بەردەوام بووم و دەستم کرد بە نووسین بە زمانی عەرەبی و سەرەتا
بە بابەتی ئاسان دەستمپێکرد، تا گەیشتە ئەوەی هەلسەنگاندنی شۆڕش و رەخنەش بنوسم.
راشیگەیاند:
سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەم، کە لەسەرەتای دەستپێکردنم تا ئێستا هاوکارمبوون
و بەردەوام هانیان داوم بۆ نوسین و کۆکردنەوەی نووسینەکانیشم.
گۆڵبژێرێک لە
نووسینەکانی عیماد ئەحمەد، کۆمەڵێک تەوەر و بابەت لەخۆدەگرن بەشێکیان گێڕانەوەی یادگارییەکانی
سەردەمی لاوی و کاروانی تێکۆشان و پێشمەرگایەتیە و بەشێکی تریشیان تێڕوانین و هەڵسەنگاندنی
نووسەرە بۆ دۆخی کوردستان و هەلومەرجی شۆڕش و خەوش و نادادییەکانی حوکمڕانیی بەعس.
ئەم کتێبانە، لە
دوو توێی بۆکسێدا چاپ و ئامادەکراون و بەشێک لەمێژووی جوڵانەوەی شۆڕشی چەکداری و سیاسی
و ئەزمونی حوکمڕانیی کوردستان دەگێڕنەوەو وێنای چەند قۆناغێکی هەستیاری گەلەکەمان
دەکات، بەشێکیش لەو دیدو بۆچوونە سیاسی و فیکریانەش دەخەنەڕوو کە لەچەند سەردەمێکی
جیادا جێی مشتومڕو گفتوگۆ بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

