داهاتی ئەم مانگەى سلێمانى زیاتر لە 51 ملیار دینارە
کوردستان 08:57 AM - 2025-09-26
PUKMEDIA
شەفافیەت
داهاتى ئەم مانگەى سلێمانى بڕى 51 ملیار و 860 ملیۆن و 899 هەزار و 903 دیناربووە، بەجۆرێك كە %85 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %15ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە ، بڕى 13 ملیار بەراورد بە مانگى پێشوو کەمى کردووە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 20-9-2025 تا 26-9-2025، بڕی 18 ملیار و 455 ملیۆن و 564 هەزار و 605 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 18 ملیار و 455 ملیۆن و 564 هەزار و 605 دینار بووە، بەجۆرێك كە %89 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %11ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

