ئاماری قوربانیانی زریانەكەی تایوان بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:06 AM - 2025-09-25
AFP
زریانەكەی تایوان
بەهۆی زریانی راساكا لە تایوان، 14كەس گیانیان لەدەستداوە و 33 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.
ئاژانسی هەواڵی ناوەندی تایوان CNA رایگەیاند: بەهۆی بارانباینی بەخوڕەوە زریانی راساكا لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكە روویداوە و بەهۆیەوە 14 كەس گیانیان لەدەستداوە و 33 كەسی دیكەش بێسەروشوێنن.
راشیگەیاندووە: زۆربەی ئەوكەسانەی گیانیان لەدەستداوە كەسانی بەساڵاچوون كە نەیانتوانیوە لەكاتی دروستبوونی لافاوەكەدا خۆیان رزگار بكەن.
رۆژی سێ شەممە 23ی 9ی 2025، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە زریانی راساكا لە تایوان روویدا و جگە لە زیانی گیانی زیانی ماددی زۆریش بەر ناوچەكە كەوت، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەش رایدەگەیەنن گەڕان بەدوای بێسەروشوێناندا بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

