حاڵەتێکی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر دەستنیشانکرا
کوردستان 06:44 PM - 2025-09-24
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
حاڵەتێكی دیكەی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكرا كە ژنێكی تەمەنی 45 ساڵە و لەژێر چاودێری پزیشك دایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، هاووڵاتییەكی دانیشتووی سنووری شاری هەولێر كە تەمەنی 45 ساڵە و رەگەزی مێیە گەێندراوەتە نەخۆشخانە و دوای سەردانیكردنی بۆ لای پزیشك بۆ مەبەستی دەركەوتنی نیشانەكان و چارەسەر لەگەڵ ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی دەركەوتووە كە هەڵگری تای خوێن بەربوونە.
راشیگەیاندووە: دوای چارەسەری پێویست و گومانكردن لەنیشانەكانی كە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەستبەجێ پشكینیان بۆ ئەنجامدامداوە و رەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر كراوە، بۆ پشتڕاستكردنەوەش پشكنینەكە رەوانەی شاری بەغدا كراوە و دوای دەرچوونی دەرەنجامی پشكنینی دڵنیایی، دەركەوت ئەم هاووڵاتییە تووشبووی تای خوێن بەربوونە و لەژێر چاودێری پزیشك دایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

