لە سلێمانی سێیەمین پیشانگای نێکست ستێپ دەکرێتەوە
مەڵتی میدیا 05:31 PM - 2025-09-22
Next Step
پێشانگای نێکست ستێپ
لەچەند رۆژی داهاتوودا
سێیەمین پێشانگای ”نێکست ستێپ” لە سلێمانی دەکرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت 15 هەزار
فێرخواز بەشداری بکەن.
وابڕیارە رۆژی 28ی ئەم
مانگە لە هۆڵی بناغەی کارگەی کەلتوری سلێمانی سێیەمین پێشانگای ”نێکست ستێپ” لە ژێر
ناوی” نێکست ستێپ هەنگاوی داهاتووی تۆیە” بکرێتەوە و ماوەی سێ رۆژ بەردەوامی ببێت.
پێشانگاکە رۆژانە لە سەعات 9:00 بەیانی دەکرێتەوە تا سەعات 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و 40 سکۆلەرشیپی تێدا
رادەگەیەندرێت و چاوەڕوان دەکرێت 15 هەزار فێرخواز و سەردانیکەر ئامادەیبن، ئامانج
لە پیشانگاکەش فراوانکردنی پەروەردە لە ڕێگەی خوێندەواری دیجیتاڵی و تێکەڵکردنی زیرەکی
دەستکرد و ئامادەکردنی نەوەی داهاتووە.
ئامانج عەلی، دامەزرێنەری
دەستپێشخەری نێکست ستێپ بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: نێکست ستێپ زیاترە لە تەنها پێشانگایەک؛ بەڵکو
بزووتنەوەیەکی تواناسازی فێرخوازانە و شانازی دەکەین بە دابینکردنی ئەو ئامراز و ڕێنمایی
و دەرفەتانەی کە پێویستیان بە خوێندکاران هەیە بۆ بونیاتنانی داهاتوویان.
ساڵی 2023 نێکس ستێپ
بووە بۆنەیەکی سەرەکی بۆ دەرچووانی ئامادەیی و داواکارانی کۆلێژ لە سەرانسەری هەرێمی
کوردستان و عیراق، هەروەها لە ساڵی 2024دا پێشانگاکە لە خولی دووەمیدا پێشوازی لە
زیاتر لە 11 هەزار فێرخواز کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

