وەزیری ناوخۆی عیراق: کەرکوک تەواو سەقامگیرە و ئاستی تاوان تیایدا دابەزیوە
کوردستان 10:15 AM - 2025-09-21
راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک
وەزیری ناوخۆی عیراق و پارێزگاری کەرکوک
عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت ، پارێزگاری کەرکوک سەقامگیرییەکی تەواوی هەیە و ئاستی تاوان تیایدا دابەزیوە، دووپاتیشی
دەکاتەوە:" لە هەموو جومگەکان کاری باش کراوە".
ئەمڕۆ 21ی9ی2025، عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی کەرکوکی کرد و لەلایەن ڕێبوار
تەها پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی و محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی
ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرانی کارگێڕی و تەکنیکی پارێزگار و یاریدەدەران و
ڕاوێژکاران پێشوازی لێکرا.
پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا
لەگەڵ رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، وەزیری ناوخۆی عیراق رایگەیاند: کەرکوک سەقامگیرییەکی باشی تێدایە و
ئاستی تاوان کەمیکردووە، هەروەها کردەوەی تیرۆرستی تیایدا دابەزیوە، هەموو
رێکارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن و لە ئاستێکی باڵادایە و هیچ تاوانێک نیە کە ئاشکرا
نەکرابێت.
دەربارەی هەماهەنگی نێوان حکومەتی خۆجێی کەرکوک و حکومەتی فیدڕاڵی، عەبدولئەمیر
شمەری رایگەیاند: هەماهەنگی باش لە نێوان پارێزگاری کەرکوک و حکومەتی فیدڕاڵی
هەیە.
دەربارەی بەرێوەچوونی کارەکان لە کەرکوک بەتایبەت لە وەزارەتی ناوخۆ، عەبدولئەمیر
شمەری وەزیری ناوخۆی عیراق دووپاتی کردەوە " لە هەموو جومگەکانی پارێزگاکەدا
کاری باش دەکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

