داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینارە

کوردستان 09:03 AM - 2025-09-19
شەفافیەت PUKMEDIA

شەفافیەت

شەفافیەت

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 13ی9ی2025 تا 19ی9ی2025 ، بڕی 11 ملیار و 59 ملیۆن و 498 هەزار و 645 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بڕی 11 ملیار و 59 ملیۆن و 498 هەزار و 645 دینار بووە، بەجۆرێك  84%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 16%ی بەشێوەی چەكە.

 رۆژی 15ی12ی2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت  www.shafafiat.com بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە