سعودیە و پاکستان رێککەوتنی بەرگری ستراتیژییان ئیمزا کرد

جیهان 11:05 PM - 2025-09-17
ئاڵاى سعودیە و پاکستان الشرق الاوسط

ئاڵاى سعودیە و پاکستان

جیهانى پاکستان سعودیە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئەیلوولی 2025، سعودیە و پاکستان رێککەوتنێکی هاوبەشی بەرگری ستراتیژییان ئیمزا کرد.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعودیە (واس) بڵاویکردەوە: شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود، جێنشینی سعودیە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە ریاز پێشوازی لە محەمەد شێهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کرد.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکوەزیرانی پاکستان رێککەوتنی هاوبەشی بەرگری ستراتیژی نێوان شانشینی سعودیە و کۆماری ئیسلامی پاکستان-یان ئیمزا کرد.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە: رێککەوتنەکە پابەندبوونی هاوبەشی هەردوو وڵات بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشیان و بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا رەنگدەداتەوە و ئامانجی ئەم رێککەوتنە پەرەپێدانی لایەنەکانی هاریکاری بەرگریی نێوان هەردوو وڵات و بەرزکردنەوەی رێگری هاوبەشە لە بەرامبەر هەر هێرشێک ئەگەر بۆ سەر ئەو دوو وڵاتە ئەنجامبدرێت.

بەپێی بەیاننامەکە، لە رێککەوتنەکەدا هاتووە: "هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لەو وڵاتانە ئەنجامبدرێت، بە هێرشکردنە سەر هەردوو وڵاتەکە هەژمار دەکرێت."

شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکوەزیرانی پاکستان گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش و ئەو هەوڵانە کرد، کە بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری دەدرێن، هاوکات باسیان لە پەیوەندیە دوو قۆڵیەکانى نێوانیشیان بە مەبەستى بەهێزکردن کرد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە