گۆڕانکاری بەسەر ئابوری جیهاندا دێت
جیهان 10:21 AM - 2025-09-17
OMFIF
ئابوری جیهان
ئەمڕۆ سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا نرخی نوێ بۆ رێژەی سوو دیاریدەکات کە
کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئابوری جیهان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئەیلولی 2025 ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە: جیرۆم
پاوڵ، سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بڕیاری نوێ لەسەر نرخی نوێی سوو دەدات و پێشبینی
دەکرێت رێژەکەی کەم بکاتەوە، ئەم بڕیارەش کاریگەری تەواوی لەسەر سەرجەم بازاڕە
داراییەکان دەبێت بەتایبەت بەهای دۆلار و نرخی ئاڵتون.
لە هەواڵەکەی رۆیتەرزدا باسلەوەشکراوە: ئەگەر بەڕێوەبەری بانکی فیدڕاڵی
ئەمریکا بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی سوو بدات ئەوا راستەوخۆ بەهای دۆلاری ئەمریکی لە
تەواوی جیهاندا کەم دەکات و لەگەڵیشیدا نرخی زێڕیش پاشەکشەیەکی بەرچاو دەکات.
ئەمەش بۆ یەکەمجارە لەدوای وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لەلایەن
دۆناڵد ترەمپەوە لە 20ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بانکی ناوەندی ئەمریکا بڕیار
لەسەر دیاریکردنی رێژەی نوێی سوو بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

