لەتیف نێروەیی خاپورکردنی خاکی پیرۆز بڵاودەکاتەوە

مەڵتی میدیا 11:09 PM - 2025-09-15
خاپورکردنی خاکی پیرۆز PUKMEDIA

خاپورکردنی خاکی پیرۆز

رۆژنامەنووسان

نووسەر و رۆژنامەنووس لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی، نوێترین کتێبی خۆی بەناوی (خاپورکردنی خاکی پیرۆز)  بڵاودەکاتەوە و بەمزووانە لەچەند بۆنەیەکدا خوێندنەوەی بۆ دەکات و بڵاوی دەکاتەوە.

لەبارەی کتێبە نوێکەیەوە، لەتیف نێروەیی، لەپەڕەی خۆی لە سۆسیال میدیا، نووسیویەتی:

سوپاس بۆ خوای گەورە کتێبێکی دیکەی بەندە کە لێکوڵینەوەیەکی زانستییە، لەژێر ناوی خاپورکردنی خاکی پیرۆز دەکەوێتە بەر دیدەنیی خوێنەرانی خۆشەویست.

سوپاس بۆ ئەو بەڕێزانەی کە هاوکار و یارمەتیدەر بوون لە بەجێگەیاندن و سەرخستنی  ئەو  ئەرکە. هەڵسەنگاندنی ناوەرۆکی کتێبەکەش بۆ خوێنەرانی هێژا بەجێ دێڵم.

هیوادارم وەکو سەرچاوەیەکی مێژوویی سوودێکی بچووکی هەبێت بۆ پەرتوکخانەی نەوەکەمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە