پاڵاوگەی کەرکوک بەتەواویی بەنزین دابیندەکات

کوردستان 10:11 PM - 2025-09-15
پاڵاوگەی کەرکوك PUKMEDIA

پاڵاوگەی کەرکوك

کەرکوک

ئەمڕۆ 15ی9ی2025، پاڵاوگەی کەرکوك کرایەوە، کە لەتوانایدایە رۆژانە 12 هەزار بەرمیل بەنزینی ئۆکتان و کوالێتی بەرز بەرهەمبهێنێت، جگە لەمەرهەمهێنانی غازی شلی-ش.

سەرەتا بەنزین دەدرێت بە ناوچەکانی کەرکوک

عەلی محەمەد بەڕێوەبەری لقی کەرکوکی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان رایگەیاند: ئەم پرژەیە رۆژانە 12 هەزار بەرمیل نەفتای پاڵاوگەی کەرکوک بەکاردەهێنێت، کە پێشتر ببوە بارگرانییەکی زۆر لەسەر پاڵاوگەکە و بۆیان سەرفنەدەکرا یاخود بۆ ناوچەکانی تریان دەنارد.

راشیگەیاند: خۆشحاڵین ئەم پاڵاوگەیە دەستی بەکارکردن کردووە و شێوازی رێککەوتنەکەشمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق بەجۆرێکە، کە تەنها ئەو ئەو ماددەیان لێوەردەگرین و دەیکەین بە بەنزین و ئەولەویەتیش بۆ کەرکوکە، پێویستە بەنزینی سەرجەم قەزاو ناحیەکانی کەرکوک دابین بکات، دواتر بۆ شوێنەکانی تری بنێرێت.

پاڵاوگەکە گازی شل بەرهەمدەهێنیت

هاوکات عەلی محەمەد بەڕێوەبەری لقی کەرکوکی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان رایگەیاند: ئەم پرۆژەیە کارێکی زۆر گرنگی دەبێت و چیتر پێویست ناکات لەدەرەوە بەنزین هەناردە بکەین، ئەمەش جێگەی شانازییە.

وتیشی: پاڵاوگەکە جگە لەبەنزین، گازی شلیش بەرهەمدەهێنێت و لەمە بەدوا رۆژانە بەردەوام بەرهەمهێنانی دەبێت.

کۆمپانیای کەرکوکی وەبەرهێنان پاڵاوگەیەکی ئەهلییە و بەپێی گرێبەستێک، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق بەنزینی محەسەنی ئۆکتان 92 بەرهەمدەهێنێت، چیتر پێویست ناکات لە پاریزگاکانی دیکەوە ئەو بەنزینە بۆ کەرکوک هاوردە بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە