500 ملیار دینار بۆ پشتیوانیکردنی جووتیاران دابینکرا
عیراق 09:28 AM - 2025-09-15
جریدة الطریق
کار کردن لە زەوییەکى کشتوکاڵى
حکومەتی عیراق
بڕیاریدا بڕی 500 ملیار دینار بۆ پشتیوانیکردنی جووتیاران و کەرتی کشتوکاڵ دابینکرا.
ئەسیر غەریری
وەزیری بازرگانی عیراق، لە راگەیەنراوێدا رایگەیاند: سەرۆکوەزیران رەزامەندیداوە
لەسەر تەرخانکردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ پشتیوانیکردنی جووتیاران لە سەرجەم
پارێزگاکاندا.
روونیشیکردەوە:
کە ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی پشتیوانیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی
کشتوکاڵدایە.
راشیگەیاند:
ئەم بڕیارە لەگەڵ ئاڕاستەکانی حکومەتدا یەکدەگرێتەوە، کە ئامانجیان بەهێزکردنی
جووتیاران و دابینکردنی پێداویستییەکانی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵە، بە شێوەیەک کە
رۆڵی لە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک و پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی هەبێت.
ئەسیرغەریری
وەزیری بازرگانی عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد: کە ئەم پشتیوانییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ
بەهێزکردنی متمانەی جووتیاران بە بەرنامەکانی دەوڵەت و هاندانیان بۆ زیادکردنی
بەرهەم و فراوانکردنی رووبەری زەوییە داچێندراوەکان، بە شێوەیەک کە سەقامگیری بۆ
بازاڕی خۆماڵی بەدی بهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

