راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ساڵانە چوار ملیار دۆلار زیان بە عیراق دەگەیەنێت
کوردستان 10:58 AM - 2025-09-14
AP
كاركردن لە كێڵگەیەكی نەوت
روانگەی ئابووریی عیراق رایگەیاند: داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان رۆژانە 11 ملیۆن و 160 هەزار دۆلارە و بە هەناردەنەكردنی، ساڵانە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار زیان بەر ئابووریی عیراق دەكەوێت.
روانگەی ئابووریی عیراق ئاشکرایکردووە، تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت نزیكەی 16 دۆلارە و تێچووی گەیاندنی نەوتیش بۆ بەندەری جەیهان بۆ هەر بەرمیلێك، دۆلار و نیوێكە.
روونیشیكردووەتەوە، پێشبینی دەكرێت لە دوای لێبڕینی تێچووەكان، قازانجی پاكی هەناردەكردنی 230 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، بە نرخی 66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، نزیكەی 11 ملیۆن و 160هەزار دۆلار بێت، كە بەوەش عیراق مانگانە 334 ملیۆن دۆلار و ساڵانە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار زیانی پێ دەگات، لە ئەنجامی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

