تاڵیبان رێککەوتنی لەگەڵ نێردراوەکانی ترەمپ راگەیاند
جیهان 11:18 PM - 2025-09-13
العربیة
ئەمیر خان موتتاقی وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان و ئادەم بویلەر نێردەی ئەمریکا
تاڵیبان رایگەیاند،
کە لەگەڵ نێردراوانی ئەمریکا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەمەش
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئەفغانستان.
ئەمڕۆ شەممە
13ى9ى2025 تاڵیبان رایگەیاند، کە لەگەڵ نێردراوانی ئەمریکا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان
گەیشتوونەتە رێککەوتن، تاڵیبان وێنەکانی دانوستانەکانی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەمیر
خان موتتاقی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بە یاوەری ئادەم بویلەر نێردەی تایبەتی دۆناڵد
ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان و نوێنەرێکی دیکەی ئەمەریکا لە ژوورێکدا
لەگەڵ چەند بەرپرسێکدا دەردەکەون.
تاڵیبان لە بەیاننامەکەیدا
رایگەیاندووە، بویلەر "دووپاتیکردووەتەوە کە هەردوولا ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان
ئەنجامدەدەن"، بەبێ ئەوەی ژمارە و ناسنامە و هۆکاری دەستبەسەرکردنیان ئاشکرا
بکات.
کۆبوونەوەکە دوای
ئەوە دێت، کە تاڵیبان لە مانگی ئازاردا هاوڵاتی ئەمریکی جۆرج گلیسمانی ئازاد کرد،
کە لەکاتی گەشتێکدا بۆ ئەفغانستان رفێندرابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە، "بەگشتى گفتوگۆ لەسەر رێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە
دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسەکانی پەیوەست بە هاووڵاتییان و دەرفەتی وەبەرهێنان
لە ئەفغانستان ئەنجامدرا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

