ناتانیاهۆ: سەرکردەکانی حەماس کۆسپی سەرەکی بەردەم ئاشتین
جیهان 09:55 PM - 2025-09-13
UnHerd
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل
ناتانیاهۆ
سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل، رایگەیاند: سەرکردەکانی حەماس کۆسپی سەرەکی بەردەم ئاشتین
و ئەوان رێگرییان لە هەموو هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست کردووە.
ئەمڕۆ شەممە 13ى9ى2025 بنیامین ناتانیاهۆ
سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لە پێگەی سۆشیال میدیای ئێکس رایگەیاند: سەرکردەکانی
حەماس کە لە قەتەر نیشتەجێن، گرنگی بە خەڵکی غەززە نادەن و کۆسپى سەرەکى بەردەم
ئاشتین.
ناوبراو لە درێژەی
قسەکانیدا وتی: ئەوان رێگرییان لە هەموو هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست کردووە.
ئەمەش دوای ئەوە
دێت، کە هێزەکانی ئیسرائیل لە رۆژی سێشەممە 9ى 9ى 2025 هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر
دەوحەی پایتەختی قەتەر و کۆبوونەوەی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسیان کردە ئامانج.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

