بەرهەمی جووتیارانی هەرێم بۆ قەتەر و ئیماراتیش دەڕوات

کوردستان 06:36 PM - 2025-09-13
سەلمان سادق نوێنەری جوتیارەکان کوردستانى نوێ

سەلمان سادق نوێنەری جوتیارەکان

کشتوکاڵ

ژمارەیەک لە جوتیارانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکەن و داوا دەکەن رێگەیان پێبدرێت بەرهەمەکانیان بنێردرێنە ناوەڕاست و خوارووی عیراق بۆ ساغکردنەوەیان.

سەلمان سادق، نوێنەری جوتیارەکان دەڵێت، ئامانجی سەردانی بەغدا ئەوەیە کە بەرهەمی جووتیارانی کوردستان زۆرە و پێویست بە هاوردەکردنی ناکات لە وڵاتانی دەرەوە، داواکارن بەرهەمەکانیان بنێردرێنە ناوەڕاست و خوارووی عیراق بۆ ساغکردنەوەیان.

وتیشی، حکومەتی عیراق "ستەمیان لێدەکات" و پابەندی رێککەوتنێک نەبووە کە ساڵی پار کراوە بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

نوێنەری ئەو جووتیارانە راشیگەیاند، زۆرینەی ئەو بەرهەمەی هاوردە دەکرێت، بە قاچاخ دێت و "زۆر کاریگەریی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان".

سەلمان سادق ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لەم وەرزەدا بەرهەمی پەتاتە و پیاز لە دهۆک و زاخۆ ئەوەندە زۆرە کە دەتوانرێت بنێردرێتە قەتەر و ئیماراتیش، ئەمەش نیشانەی توانای بەرز و زۆری بەرهەمی ناوخۆییە کە دەتوانێت پێداویستیی بازاڕ دابین بکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە