سه‌رۆكی رێكخراوی په‌یامنێران: زۆرترین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌ولێر بووه
کوردستان 04:12 PM - 2025-09-13
PUKMEDIA
هۆزان قادر سه‌رۆكی رێكخراوی په‌یامنێران
له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا ل هه‌رێمی كوردستان 31 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه، كه زۆرترینیان له پارێزگای هه‌ولێر بووه.
هۆزان قادر سه‌رۆكی رێكخراوی په‌یامنێران به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا، 14 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به ده‌زگا میدیاییه‌كان تۆماركراوه و 31 پێشێلكاریش به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه، هاوكات نۆ رۆژنامه‌نووس به‌هۆی گازی فرمێسك رێژه‌وه له‌كاتی روماڵكردن ره‌وشی ته‌ندروستییان تێكچووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، هه‌روه‌ها چوار ده‌زگای میدیایی له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان له‌دێگه‌ڵه رێگه‌یان پێنه‌دراوه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر، دوای په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دوای یه‌ك رۆژ ئینجا رێگه‌یان پێدراوه بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه.
راشیگه‌یاند: له‌مساڵدا 15 حاڵه‌تی رێگه‌نه‌دان به روماڵكردن تۆماركراوه و 11 رۆژنامه‌نووسیش گیراون و به كه‌فاله‌ت ئازادكراون، زۆرترین پێشێلكاریش له شاری هه‌ولێر بووه و كه‌مترین پێشێلكاری له هه‌ڵه‌بجه تۆماركراوه.
هۆزان قادر ئاشكراشیكرد: زۆرترین پێشێلكاری له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، كه جیاوازی له‌نێوان میدیاكان ده‌كات و ئه‌و میدیانه‌ی كه له‌خۆیانه‌وه نزیكه زانیاری‌یان پێده‌دات و میدیاكانی دیكه پشتگوێ ده‌خات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

