داوا لەدەزگاکانی راگەیاندن دەکرێت خۆیان لەڕووماڵکردنی هەواڵی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەدووربگرن
کوردستان 10:03 AM - 2025-09-13
FREEPIK
هێرشی ئەلیکترۆنی
سەنتەری
نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی پارێزگای کەرکوک داوا لەدەزگاکانی راگەیاندن دەکات وردبینو
بەرپرسیاربن لەڕووماڵکردنی هەواڵی ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا و بەتەنها پشت بەلێدوانە رەسمییەکان
ببەستن.
لەڕاگەیەنراوێکدا
بۆ ڕای گشتی، سەبارەت بە رووداوی بردنی داتاکانی پارێزگاکە، سەنتەری نیشتمانی
ئاسایشی ئەلیکترۆنیی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: هێرشی گروپە نایاساییەکان،
زیانێکی ئەوتۆیان بەسیستمی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی وەزارەتەکان یان دامەزراوە
حکومییەکان نەگەیاندووە".
راشیگەیاندووە:
سەنتەری نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای کەرکوک و دەزگا
پەیوەندیدارەکانی حکومەت، توانییان هەوڵەکانی هاککردن پوچەڵبکهنهوهو
کاریگەرییەکانیان بەتەواوی ڕابگرن، هاوکات دزەپێکردنی داتا راپۆرتکراوەکان تەنها
داتا کۆنەکان بوون و هیچ بەهایەکی کارکردنیان نەبوو، هەماهەنگیش بەردەوامە بۆ
گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێکی ئەمنی و یاسایی بەرامبەر لایەنە بەرپرسەکان.
هاوکات لە ڕاگهیهنراوهكهدا
داواش لەسەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن کراوە، وردبینو بەرپرسیاربن لەڕووماڵکردنی
هەواڵی ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا و بەتەنها پشت بەلێدوانە رەسمییەکان ببەستن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

