ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری هێرش بۆسەرعیراق لە سەرۆکی وڵات وەردەگرێتەوە

عیراق 02:22 PM - 2025-09-11
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا قناة الرافدين

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا

عیراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی هێرش بۆ سەر عیراق لە سەرۆکی ئەمریکا وەرگرتەوە و باڵیۆزخانەی عیراقیش رایدەگەیەنێت:" بڕیارەکە وێستگەیەکی گرنگە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عیراق".

باڵیۆزخانەی عیراق لە واشنتن لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: پێشوازی لە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەکەین کە بڕیاری هێرشی سەرۆکی ئەمریکای بۆ سەر عیراق لە ماوەی ساڵانی 1991 و 2002 هەڵوەشاندووەتەوە.

بەپێی بڕیارەکە؛ لەمەودوا سەرۆکی ئەمریکا ناتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس واتە ئەنجومەنی نوێنەران و پیران هێرش بکاتە سەر عیراق، هەروەک چۆن لە ساڵی 1991 بۆ دەرکردنی سوپای عیراق لە کوەیت و ساڵی 2002 بۆ روخاندنی رژێمی بەعس لە بڕیارێکیدا رێگای بەسەرۆکی ئەمریکا دا بەبێ گەڕانەوە هێرشی سەربازی بکاتە سەر عیراق.

 باڵیۆزخانەی عیراق ئاماژەی بەوەشکردووە: وڵاتەکەمان بەچاوێکی رێزەوە سەیری ئەو بڕیارە دەکات کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی وێنەی عیراق وەک دەوڵەتێک و هاوبەشێکی بەرپرس.
 راشیگەیاندووە: بڕیارەکە وێستگەیەکی گرنگە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئەمریکا، هەروەها پەیامێکی رونیشە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەوەی ئەمڕۆ عیراق هاوبەشێکی راستەقینەیە لە پاراستنی ئاشتی.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە