دوو بوومەلەرزە لە ماڵتا و تورکیا روویدا

جیهان 11:51 AM - 2025-09-11
تۆمارکردنى بوومەلەرزە موضوع

تۆمارکردنى بوومەلەرزە

جیهانى بوومەلەرزە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر قەزای کالەچیکى تورکیاى هەژاند، هاوکات بوومەلەرزەیەکى دیکە لە ماڵتا روویدا. 

ئیدارەى بەرەنگاربوونەوەى کارەساتە سروشتییەکان (AFAD)  لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بوومەلەرزەیەکیان بە گوڕی 4.1 پلە لە ئەنقەرە لە قەزای کالەچیک تۆمارکردووە.

ئەو بوومەلەرزەیە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەعات 8:24 دەقیقەی بەیانی لە قەزای کالێچیک لە قووڵایی 11.8 کیلۆمەتر لە ژێر رووی زەوی روویداوە.

هاوکات ناوەندی بوومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاست تۆمارکردنی بوومەلەرزەیەکی نوێی لە دەریای ناوەڕاستدا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ راگەیاند، کە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر، ئەو بوومەلەرزەیە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە ژێر ئاستی دەریاوە و 211 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری ڤالێتای پایتەختی ماڵتا و 213 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی رۆژهەڵاتی شاری گورمی ماڵتا روویداوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە