بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی غازەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا

جیهان 09:39 AM - 2025-09-11
تەقینەوەی تانكەرێكی غاز لە پایتەختی مەكسیك AP

تەقینەوەی تانكەرێكی غاز لە پایتەختی مەكسیك

جیهانى

تانكەرێكی غاز لە پایتەختی مەكسیك تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 90 هاووڵاتیش برینداربوون.

ئەمڕۆ 11ی 9ی 2025، بەهۆی تەقینەوەی تانكەرێكی غازەوە لەسەر شەقامێكی گشتی شاری مەكسیكۆی پایتەختی مەكسیك، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 90 هاووڵاتی دیكەش بریندارن.

تانكەرەكە 13 هەزار گاڵۆن، واتا 49 هەزار و 500 لیتر غازی هەڵگرت بوو، جگە لە زیانە گیانییەكانیش دەیان ئۆتۆمبێلی دیكە سووتان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە