ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی سەبارەت بە هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دواخست
جیهان 10:48 PM - 2025-09-10
HRITC
وێنەى کۆبوونەوەیەکى پێشترى ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا
کۆبوونەوەی خۆی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بۆ رۆژی پێنجشەممە
دوابخات.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ چوارشەممە 10ى9ى2025
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەمڕۆی
خۆی سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر داوای قەتەر بۆ سبەی دواخست، بۆ ئەوەی
سەرۆکوەزیرانی قەتەر بەشداری بکات".
جەزائیر داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە ئەنجوومەنی
ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردبوو، بۆ تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیل کە سەرکردەکانی
حەماسی لە قەتەر کردە ئامانج.
بڕیار بوو کۆبوونەوەکە کاتژمێر 7ى ئێوارە بە
کاتی ناوەندی ئەمریکا بە تایبەتی لەسەر داوای جەزائیر و پاکستان بەڕێوە بچێت.
دیپلۆماتکارانی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی سێشەممە
رایانگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیلە.
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە 9ى9ى2025
دەوحەی پایتەختى قەتەرى کردە ئامانج.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

