خانمى یەکەمى عیراق چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی دەرهێنەر هەوراز محەمەد کرد
کوردستان 09:23 PM - 2025-09-10
نوسینگەى راگەیاندنى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و هەوراز محەمەد دەرهێنەرى فیلمەکە
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق بۆ دەربڕینی پشتیوانی لەکارە هونەرییەکان، ئامادەیى نمایشى فیلمی سینەمایی ( زەوی سەخت و ئاسمانی دوور) بوو، چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی دەرهێنەری کرد.
خانمى یەکەمى عیراق دواى نمایشى فیلمی سینەمایی ( زەوی سەخت و ئاسمانی دوور) چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی دەرهێنەری فیلمەکە هەوراز محەمەد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ ستافەکەش خواست.
فیلمی سینەمایی ( زەوی سەخت و ئاسمانی دوور) هەوراز محەمەد کاری دەرهێنانی بۆ کردبوو، رووناکی دەخستەسەر ووردەکاری ژیانی ئەو کەسانەی کاریگەریی جەنگ لەسەر باری دەروونی و کۆمەڵایەتی و ژیانیان بە گشتی دەرکەوتبوو، بەتایبەت بەهۆی جەنگی چەندین ساڵە و توندوتیژییەوە کە رەنگە ماڵ نەبێت لە عیراقدا کە شەهید و بریندار و بێ سەرو شوێن و بەدیل گیراوی نەبووبێت و رووبەرووی ئەم نەهامەتیانە نەبووبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

