دایکێک لەهەولێر 20 ساڵە بەدوای کوڕەکەیدا دەگەڕێت
کوردستان 12:22 PM - 2025-09-07
PUKMEDIA
دایکی گەنجەکە
گەنجێک ماوەی 20 ساڵە لەهەولێر بێسەروشوێنە و هاوسەرەکەشی دەڵێت: لەساڵی
2005ەوە هاوسەرەکەم لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوەو هەتا ئێستا بێسەروشوێنە
و لەو ماوەیەدا رێگەیان نەداوە بۆ تەنها جارێکیش چاومان پێی بکەوێت.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دایکی دەستگیرکراوەکە وتی: 20 ساڵە کوڕەکەم
هیچ سۆراغێکی نییە و نازانین لەسەر چی دەستگیرکراوە.
هاوکات هاوسەری گەنجەکە وتی: لەساڵی 2005ەوە ئاسایشی هەولێر هاوسەرەکەمیان بانگکرد کەفالەت بۆ براکەی بکات، لەوکاتەوە
دەستگیریانکرد و تا ئێستا نەمبینیووەتەوە، چەندی جاریش سەردانی ئاسایش و ئاسایشی
گشتیشم کردووە پێمدەڵێن لێرە نییە، زیاتر لە دوو ساڵیشە بەردەوام بەدواداچوون
دەکەم تا ئێستا هیچ سەرەداوێکم دەستنەکەوتووە، پێمان دەڵێن ماوە بەڵام هیچ چاومان
پێینەکەوتووە.
هاوسەری گەنجە بێسەروشوێنەکە وتیشی: داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم
بێنە سەرخەت و وەڵامێکی من و دایکیشی بدەنەوە، کە 20 ساڵە چاوەڕێیدەکات و
بەوهۆیەوە چاوەکانی لەدەستداوە و خۆشم بەبێ باوک 6 منداڵم گەورەکردووە.
لەڕووداوێکی دەگمەندا گەنجێک ماوەی 20 ساڵە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە
گیراوە و تا ئێستا بێسەرووشوێنە، خانەوادەکەشی داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان
دەکەن بێنە سەرخەت و وەڵامیان بدەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

