بکوژی دایک و کچەکەی هەڵەبجە دەستگیرکرا
کوردستان 12:16 AM - 2025-09-07
PUKMEDIA
لۆگۆى ئاسایش
ئاسایش ئەمشەو ئەو تۆمەتبارەى دەستگیرکرد، کە کچ و خێزانەکەى خۆى لە هەڵەبجە دەکوژێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانى رایگەیاندووە:"بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ئەمشەو 6ى9ى2025 لەپارێزگای هەڵەبجە بەهۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی کچ و خێزانەکەی خۆی دەکوژێت و دوای رووداوەکە هەڵدێت".
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە:"ئاسایشی شارەزوور بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ئەنجامدا، بەلێهاتووی کارمەندانی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 2 کاتژمێردا توانیان دەستگیری بکەن، هەرچەندە لەکاتی دەستگیرکردندا تۆمەتبار هەوڵی خۆکوشتنی دابوو".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەئێستادا تۆمەتباری بکوژ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

