زیاتر لە 150 کەس لە خۆپیشاندانەکەى لەندەن دەستگیرکران
جیهان 09:48 PM - 2025-09-06
bbc
وێنەیەکى پۆلیس لە شوێنى خۆپیشاندانەکە
پۆلیس لە لەندەن زیاتر لە 150 خۆپیشاندەری
لایەنگری غەززەیان دەستگیرکرد و پۆلیس پشتڕاستی کردوەتەوە کە پێشتر زیاتر لە 700
کەس لە خۆپیشاندانەکانی پەیوەست بە چالاکییەکانی فەلەستین دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ شەممە 6ى9ى2025 دواى ئەوەى خۆپشاندان لە
لەندەن ئەنجامدرا، پۆلیس 150 خۆپیشاندەرى دەستگیرکرد و نزیکەى 1500 کەس بەشداریان
لەم خۆپیشاندانەدا کردووە.
پۆلیسی لەندەن لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا رایگەیاندووە، "پشتیوانی ئاشکرا بۆ رێکخراوێکی قەدەغەکراو
بەپێی یاساکانی دژە تیرۆر تاوانێکە، هەرکەسێک سەرپێچی ئەم یاسایە بکات دەستبەجێ
دەستگیری دەکەین".
شایەنی باسە، پۆلیس پشتڕاستی کردەوە کە پێشتر
زیاتر لە 700 کەس لە خۆپیشاندانەکانی پەیوەست بە چالاکییەکانی فەلەستین دەستگیرکراون،
هەروەها 138 کەس بە رەسمی بەپێی یاسای دژە تیرۆر تۆمەتبار کراون.
چالاکوانان ئەم هەڵوێستە بە "سەرکوتکردنی
هاودەنگی لەگەڵ دۆزی فەلەستین" وەسف دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

