دادگا له دژی زیره‌كی ده‌ستكرد هاته ده‌نگ
کوردستان 11:51 AM - 2025-09-06
University of cincinnate
AI
به‌هۆی چه‌ند رووداوێكی خۆكوشتن و تاوانكاریه‌وه له ئه‌مریكا داواكاری گشتی دوو ویلایه‌ت سكاڵایان له‌سه‌ر زیره‌كی ده‌ستكرد جوڵاندووه و داوای نوێكردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی به‌رنامه‌كه ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی فینانشاڵی به‌ریتانی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه‌دراوه: هه‌ریه‌كه له رۆب بۆنتا، داواكار گشتی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و ویكاسی گینیگز، داواكاری گشتی ویلایه‌تی دیلاوێری ئه‌مریكا به‌هۆی چه‌ند رووداوێكی خۆكوشتن و تاوانكارییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی زیره‌كی ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنن سكاڵایان دژی زیره‌كی ده‌ستكرد (CHAT GPT) جوڵاندووه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا باسله‌وه‌شكراوه: ئه‌و دوو داواكاره گشتییه سكاڵاكه‌یان گه‌یاندووه‌ته رێكخراوی (OPEN AI) كه رێكخراوێكی قازانج نه‌ویسته و كار بۆ به‌ره‌وپیشبردنی زیره‌كی دهتسكرد له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كات و داوایان كردووه كه (CHAT GPT) به‌زووترین كات به‌رنامه‌كانی نوێ بكرێته‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تی ره‌چاوی سه‌لامه‌تی مرۆڤ بكرێت و به‌دووربێت له‌پێدانی زانیاری بۆ هه‌ر تاوانكارییهك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

