داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 08:49 AM - 2025-09-05
PUKMEDIA
شەفافیەت
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 30ی8ی2025 تا 5ی9ی2025 ،
بڕی 7 ملیار و 227 ملیۆن
و 843 هەزار و200 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و
هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بڕی 7 ملیار و 227ملیۆن
و 843 هەزار و200 دینار بووە ، بەجۆرێك 88%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 12%ی
بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15ی12ی2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی
كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و
خەرجی.
ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی
سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی
شەفافییەتەوە بزانیت.
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com بڕیارە
هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

