پوتین: ئەگەر رێککەوتن نەکرێت بەرێگاى سەربازى بە ئامانجەکانمان دەگەین
جیهان 11:40 AM - 2025-09-04
France 24
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا
ڤلادیمێر پوتین،
سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: ئەگەر لەگەڵ کیڤ رێککەوتن نەکرێت، ململانێکان بە رێگاى
سەربازى لەگەڵ
ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت.
پوتین لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ چین رایگەیاند: ئەگەر سەرکەوتوو نەبین لە
گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئۆکرانیا، ئەوا بە رێگەی سەربازی بە ئامانجەکانمان دەگەین.
سەرۆکى رووسیا، متمانەی
خۆی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن دووپاتکردەوە و رایگەیاند: هێزەکانی رووسیا لە هەموو
بەرەکاندا سەرکەوتووانە پێشڕەوی دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد: یەدەگی هێزەکانی ئۆکرانیا
کەمبووەتەوە.
هەروەها سەرۆکی رووسیا
دووبارە رەوایەتی سەرۆکایەتى ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیای خستە ژێر پرسیارەوە
و دوپاتیکردەوە: کە ساڵی رابردوو ماوەی دەستووری زێلێنسکی کۆتایی هاتووە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، زێلێنسکی بەردەوامە لە سەرکردایەتیکردنی ئۆکرانیا بەپێی یاسای سەربازی،
چونکە بەپێی دەستوور رێگە پێدراوە دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە پۆستەکەیدا
بمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

