هاووڵاتییانى رووسیا بێ ڤیزا دەتوانن سەردانى چین بکەن
جیهان 10:33 PM - 2025-09-03
China daily
ئاڵاى چین و رووسیا
چین
بەڕەسمی رایگەیاند: هاووڵاتییانی
خاوەن پاسپۆرتی ئاسایی رووسیا دەتوانن بێ ڤیزا سەردانى چین بکەن.
وا
بڕیارە چین رێگا بدات هاووڵاتیانی خاوەن پاسپۆرتی ئاسایی رووسیا بێ ڤیزا سەردانى
چین بکەن و ئەم هەنگاوە نوێیە لە 15ى9ى2025 دەستپێبکات و تا 14ى9ى2026 بەردەوام
بێت و ئەمە هەلدەڕەخسێنێت بۆ خاوەن پاسپۆڕتى روسى تا بە ئاسانی زیاتر سەردانی چین
بکەن.
بە
پێى ئەو بڕیارە هاووڵاتییانى خاوەن پاسپۆرتى رووسى دەتوانن بۆ ماوەى 30 رۆژ بێ
ڤیزا گەشت بۆ چین بکەن، بۆ مەبەستەکانی کار، گەشت و گوزار، سەردانی خزم و کەسوکار،
ئاڵوگۆڕی کلتووری و زانستی، یان تێپەڕبوون (ترانزێت).
ئەم
هەنگاوە جەخت لە پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان چین و رووسیا دەکاتەوە، کە گوۆ جیاکۆن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ئاماژەی پێدا لەژێر رێنمایی ستراتیژی سەرۆکی هەردوو وڵاتى چین و رووسیا بووە و چین
گرنگییەکی زۆر بە ئاسانکاری دەدات و هانی هەردوو نەتەوەى چین و رووسیا دەدات بۆ
ئەوەی ئاڵوگۆڕەکانیان زیاتر بکەن و بەشداری چالاکانە بکەن لە بەرەوپێشبردنی
هەمەلایەنەی چین و رووسیا لە سەردەمی نوێدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

