چین بە ئامادەبونى پوتین و کیم نمایشى سەربازى ئەنجامدا
جیهان 11:43 AM - 2025-09-03
sky nwes
وێنەیەکى نمایشەکە
لە 80هەمین ساڵیادی شکستپێهێنانی ژاپۆن لە جەنگی جیهانی
دووەمدا، چین نمایشێکی سەربازی بێوێنەی لە گۆڕەپانی تیانانمێن ئەنجامدا، بە
ئامادەبوونی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ى9ى2025 چین لە گۆڕەپانی تیانانمێن نمایشێکى گەورەى
سەربازى ئەنجامدا و جەماوەرێکی
زیاتر لە 50 هەزار کەسی لە گۆڕەپانەکە ئامادەبوون و لەم بۆنە گەورەیەدا، سەرۆکی چین
شی جینپینگ هۆشداریدا کە جیهان لەبەردەم هەڵبژاردندایە لە نێوان ئاشتی و شەڕدا،
دیالۆگ یان رووبەڕووبوونەوە.
لەم مەراسیمەدا، کە سەرکردەکانی رۆژئاوا بە شێوەیەکی بەرچاو
پشتگوێ خرابوون و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ
ئون بانگێشتى مەراسیمەکە کرابون و ئامادەببون، شی جینپینگ بە سواری لیمۆزینێکی سەرکراوەدا
چاودێری سوپا و ئامێرە سەربازییە پێشکەوتووەکانی وەک مووشەکی هایپەرسۆنیک و فڕۆکەی
بێفڕۆکەوانی ژێر ئاو و ' ڕۆبۆتی' چەکداری دەکرد.
ئەم مانۆڕانە مەبەست
لێی نیشاندانی هێزی سەربازی و کاریگەری دیپلۆماسی چینە و لە کاتێکدایە کە باج و سیاسەتى
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانان و رکابەرەکانی بە هەمان
شێوە ئاڵۆز کردووە.
لە میانی نمایشەکەدا
کە ماوەی 70خولەکی خایاند، کۆپتەرەکان کە لافیتەی گەورە و فڕۆکەی جەنگییان هەڵگرتبوو،
نمایشیان دەکرد و بە ئازادکردنی 80 هەزار "باڵندەی ئاشتی" کۆتایی هات.
ملیۆنان هاووڵاتی چینی لە سییەکان و چلەکانی سەدەی رابردوو، لە
جەنگێکی درێژخایەندا لەگەڵ ژاپۆن کوژران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

