بومەلەرزەیەک لە ئەفغانستان سەدان کەسى کردە قوربانى
جیهان 09:31 AM - 2025-09-01
ئاژانسەکان
وێنەیەکى رووداوەکە
دوێنێ شەو بومەلەرزەیەکى بەهێز کە بە گوڕى 6
پلە بوو، ئەفغانستانی هەژاند و سەدان کەسی کردە قوربانی.
کەناڵى نیشتمانى ئەفغانستان بڵاویکردەوە کە، دوێنێ شەو بومەلەرزەیەکى
بەهێز بە گوڕی 6 پلە لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، لە ناوچەیەکی شاخاوی نزیک سنووری
پاکستان لە پارێزگای نەنگەرهار روویدا و سەروى 600 کەس بونە قوربانى.
دەسەڵاتدارانی تەندروستی
تاڵیبان لە کابوڵی پایتەخت رایانگەیاند: هێشتا کار لەسەر پشتڕاستکردنەوەی ژمارەی قوربانییان
دەکەن و کاردەکەن بۆ گەیشتن بە ناوچە دوورەدەستەکان.
دەستەى روپێوى جیۆلۆجى ئەمریکاش رایگەیاند: بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 8 کیلۆمەتر روویداوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

