وتەبێژى گەشتوگوزارى سلێمانى: رۆژانە زیاتر لە 8 هەزار گەشتیار روو لە شارەکە دەکەن
کوردستان 02:10 PM - 2025-08-29
میدیاکان
وێنەى یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانى سلێمانى
وتەبێژى
گەشتوگوزارى سلێمانى رایگەیاند: جوڵەى گەشتیاریى و هاتنى گەشتیاران بۆ سلێمانى
ئاساییە و رۆژانە زیاتر لە هەشت هەزار گەشتیار روو لە شارەکە دەکەن.
گۆران
قادر، وتەبێژى گەشتوگوزارى سلێمانى رایگەیاند: لە رۆژانى 27 و 28 واتە چوارشەممە و
پێنجشەممەی رابردوو، 17 هەزار و 500 گەشتیار لە بازگەکانەوە بۆ شارى سلێمانى
هاتوون.
ناوبراو،
هاتنى ئەو ژمارە زۆرە گەشتیارەى وەک ئاماژەیەک بۆ ئارامیى و بەردەوامیى جوڵەى گەشتیارى
لە سلێمانى خستەڕوو.
ئاماژەى
بەوەشکرد، ئەگەر بژمێردرێت ئەوا دەردەکەوێت رۆژانە زیاتر لە هەشت هەزار گەشتیار لەناوچەکانى
دیکەوە روویان لە پارێزگاى سلێمانى کردووە.
سلێمانى،
خاوەنى دەیان ناوچەى گەشتیارییە و ساڵانەش لە بۆنە و کاتە ئاساییەکاندا، گەشتیارانى
ناوخۆیى و بیانى رووى تێدەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

