زەوی بەسەر فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانیدا دابەشدەکرێت
کوردستان 07:07 PM - 2025-08-27
راگەیاندنى زانکۆى سلێمانى
لۆگۆى زانکۆى سلێمانى
ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناسودمەند دابەشبكرێت و جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندنی باڵا، رایگەیاند: لەپێناو نرخاندنی رۆڵی فەرمانبەران لە زانكۆ و رێزلێنان بۆ ماندوبونیان، ئەنجومەنی زانكۆ رەزامەندی نیشاندا هاوشێوەی مامۆستایان پارچە زەوییان بۆ تەرخان بکات.
د.زانا مەحمود جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندنی باڵا بە وێبسایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند: ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رەزامەندی پیشاندا لەسەر تەرخانكردنی زەوی لە زەوییەكانی زانكۆ بۆ فەرمانبەرانی ناسودمەند.
ئەوەشی خستەڕوو: دوابەدوای رەزامەندی ئەنجومەنی زانكۆ لە كۆبوونەوەی رۆژی 14ی ئابی 2025، كە تێیدا بڕیاردرا لەسەر تەرخانكردنی پارچە زەوی لە زەوییەكانی زانكۆ بۆ مامۆستایانی ناسودمەندی زانكۆ، هاوکات لەپێناو نرخاندنی رۆڵی فەرمانبەران لە زانكۆ و رێزلێنان بۆ ماندوبونیان كە بەشێكی سەرەكی بەڕێوەبردن و دەستكەوتەكانی زانكۆمانن، ئەنجومەنی زانكۆ لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 27ی ئابی 2025، رەزامەندی نیشاندا هاوشێوەی مامۆستایان پارچە زەوی لە زەوییەكانی زانكۆ بۆ فەرمانبەرانی ناسودمەند بەهەمان رێكاری رەسمی و پاش هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تەرخان بكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

