پەرلەمانتارێکی یەکێتی: رزگاربووانی كیمیاباران و ئەنفال ئیمتیازاتی زیندانی سیاسییان پێدەدرێت
کوردستان 10:01 PM - 2025-08-26
PUKMEDIA
بەدرییە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی
لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر لیستی
باڵیۆزەکانی عیراق و چەند پرۆژە یاسایەک دا و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش
رایدەگەیەنێت: لەمەودوا رزگاربووانی كیمیابارانی هەڵەبجە و شاڵاوەكانی ئەنفال، كە ناچاربوون
پەنا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ببەن، هەموو
ئەو ماف و ئیمتیازاتانە دەیانگرێتەوە كە بە زیندانیانی سیاسی عیراق دراوە.
بدریە حاجی حسین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لەسەرەتای دانیشتنەکەدا
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر لیستی 93 باڵیۆز دا کە لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی
حکومەتەوە نێردراوبوون.
راشیگەیاند: دەنگ درا لەسەر
یاسای پێشنیارکراوی هەموارکردنەوەی یەکەم یاسای بنەماکانی هاوتابوونی بڕوانامە و بڕوانامەی
ئەکادیمیی عەرەبی و بیانی ژمارە (20)ی ساڵی 2020، کە لەلایەن لیژنەی خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستییەوە پێشکەش کراوە، بۆ پاراستنی کوالیتی ئەکادیمی.
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: ئەنجومەن دەنگی لەسەر پێشنیاری هەموارکردنەوەی
دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی ژمارە (4)ی ساڵی 2006دا، کە لەلایەن لیژنەی
شەهیدان و قوربانییان و لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکرا کە سەرجەم رزگاربووانی كیمیابارانی هەڵەبجە و
شاڵاوەكانی ئەنفال، كە لە ئەنجامی هەڕەشەكانی رژێمی عیراق ناچاربوون پەنا بۆ كۆماری
ئیسلامی ئێران ببەن، هەموو ئەو ماف و ئیمتیازاتانە دەیانگرێتەوە كە بە زیندانیانی
سیاسی عیراق دراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

